فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هەوڵی خۆکوژی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی مەهاباد
دوشەممە ۲۸-۰۳-۱۴۰۳   |  17-06-2024

بەپێی زانیارییەکان، خالید مێهماندووست هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد دوای گواسترانەوەی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ زیندانی ناوەندیی مەهاباد، هەوڵی خۆکوشتنی داوە و بارودۆخی تەندروستیی ناجێگیرە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، خالید مێهماندووست دوو خولی لێپرسینەوەی لەگەڵ ئەشکەنجەدران سەرەتا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای مەهاباد و دواتر لە دەستبەسەرگەی ئەو ناوەندە ئەمنییە لە ورمێ تێپەڕ کردووە. شایانی باسە،  لە دوای ناجێگیربوونی بارودۆخی خالید مێهماندووست و هەوڵی خۆکوشتنی، دوکتۆری دەمارەکانی ناوبراو، پێداگری لەسەر ئەوە کردووە کە بەردەوامیی دەستبەسەربوونی ئەو بەندکراوە دەبێتە هۆی دووبارە بوونەوەی هەوڵی خۆکوشتن و لەدەستدانی گیانی. سەرەڕای تەواوی ئەوانەش دادوەری زیندان لە ئازادبوونی ئەو هاووڵاتییە ڕێگری کردووە.