هەوڵی خۆکوژی زیندانیەکی سیاسی لە ورمێ
چوارشەممە ۰۳-۱۲-۱۴۰۱   |  22-02-2023
دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە، ٢ی ڕەشەمە، سوهەیلا محەممەدی، بەندکراوی سیاسی و خەڵکی شاری سەڵماس کە زیاتر لە دوو ساڵە لە بەندیخانەی ناوەندیی ڕژیم لە شاری ورمێ بەند کراوە، لە چێشتخانەی بەندی ژنانی ئەو بەندیخانەیە بە چەقۆ هەوڵی خۆکوشتنی داوە.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ لە بەندیخانەی ورمێ، ئەو بەندکراوە کە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە لەلایەن سپای پاسدارانەوە بەردەوام لەژێر گوشاردا بووە و لە مافی مەرەخسی بێبەری بووە، ڕۆژی سێشەممە پاش ئەوەی کە داوانامەی ناوبراو بۆ لێبوردەیی لەلایەن بەرپرسانی ناوەندە حکوومەتییەکانەوە ڕەت کراوەتەوە، هەوڵی خۆکوشتنی داوە.