هەوڵی خۆکوژی سێ بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد
یەکشەممە ۱۰-۰۲-۱۴۰۲   |  30-04-2023
ڕۆژی سێشەممە ٥ی گوڵان سەلاحەدین ڕەحمانپوور، هۆشیار میش بەهار و عوسمان عەلینژاد، سێ بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد هەوڵی خۆکوشتنیان داوە.
بەوتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەم سێ بەندکراوە لە ڕێگای خواردنی حەبەوە هەوڵی خۆکوشتنیان داوە و دواتر بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی مەهاباد و ورمێ گواستراونەتەوە.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، بارودۆخی تەندروستی سەلاحەدین ڕەحمانپوور و عوسمان عەلینژاد لە ئێستادا جێگیرە. بەڵام هۆشیار میش بەهار کەوتووەتە کۆما و هێشتا لە نەخۆشخانەدا خەوێندراوە.
شایانی باسە کە سەلاحەدین ڕەحمانپوور، هۆشیار میش بەهار و عوسمان عەلینژاد بە ئەنجامدانی تاوانە گشتییەکان تۆمەتبار کراون و لە بەندیخانەن.