هەوڵی خۆکوژی پەنابەرێک لە تورکییە بەدوای دیپۆرت کرانەوەی لە وڵاتی نۆروێژ
پێنجشەممە ۳۱-۰۳-۱۴۰۳   |  20-06-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی جۆزەردان، نەوزاد عەلیمۆرادی، پەنابەری تەمەن ٣٣ ساڵ لە فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵی تورکییە و لە نێوان ڕێگای ڕادەستکردنەوەی بۆ ئێران، هەوڵی داوە کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، نەوزاد عەلیمۆرادی، دوای هەشت ساڵ چاوەڕوانی وەرگرتنی داوای پەنابەرییەکەی لە کەمپی “لینا”ی نۆروێژ، ڕۆژی ڕابردوو لە ڕێگای ئاسمانییەوە بۆ تورکییە گواستراوەتەوە و پرۆسەی ڕادەستکردنەوەی بۆ ئێران دوای هەوڵی خۆکوشتنی، بە شێوەی کاتی ڕاگیراوە.
بارودۆخی تەندروستیی نەوزاد عەلیمۆرادی، دوای هەوڵدانی بۆ خۆکوشتن ناڕوونە و چارەنووسی نادیارە. جێگای ئاماژەیە لە ئەگەری دیپۆرتکردنەوەی بۆ ئێران ئەگەری ئەوەی سزای قورسی بەسەردا بسەپێندرێت لە ئارادایە.