فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هەوڵی خۆکوژی کچێکی خوێندکار لە دێولان
پێنجشەممە ۱۹-۰۸-۱۴۰۱   |  10-11-2022

کچێکی قوتابی تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی دێولان، لە ئەنجامی گوشارەکانی ناوەندە ئەمنییەکان و هەڕەشەی دەرکردنی لە قوتابخانە بە هۆی دڕاندنی وێنەی خومەینی لەدوای هاتنە دەرەوەی لە فەرمانگەی پەروەردە و بارهێنانی ئەو شارە، هەوڵی خۆکوشتنی داوە و ئێستا لە کۆمادایە.
ڕۆژی چوارشەممە، ١٨ی خەزەڵوەر هەستی حسێن پەناهی لە لایەن حیراسەتی پەروەردە و بارهێنانی دێولان بانگ کراوە و پێیان ڕاگەیاندووە کە گرتە ڤیدیۆیەکیان لەو کچە مێرمنداڵە لەبەردەستداید کە وێنەی خامنەیی و خومەینی تێدا دەدڕێنێت و بەوهۆیەوە ئەگەر هاوکارییان نەکات، ئاوا لە قوتابخانە دەردەکرێت.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هەستی حسێن پەناهی بەهۆی ئەوگوشارە دەروونیەی بەهۆی داوای هاوکاری لە ناوبراو لەگەڵ ناوەندە ئەمنییەکان و هەڕەشەی دەرکردنی لە قوتابخانە لەسەری دروستبووە،، لەدوای هاتنە دەرەوەی لە فەرمانگەی پەروەردە و بارهێنان لەکاتێکدا سواری ئۆتۆمبێل بووە بەمەبەستی خۆکوشتن خۆی فرێداوەتە خوارەوە و لە ئێستادا لە کۆمادایە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی حسێن پەناهی لەم بارەوە ڕاگەیاند: “ناوەندە ئەمنییەتییەکان هەڕەشەی توندییان لە باوکی هەستی کە مامۆستایە لە فەرمانگەی پەروەردە و بارهێنان کردووە، کە نابێت هەواڵی خۆکوشتنی کچەکەی میدیایی بکاتەوە”.