فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هەوڵی ڕژیم بۆ کپ کردنی دەنگی خەلکی ئازادیخواز
هەینی ۲۰-۰۸-۱۴۰۱   |  11-11-2022

لە شاری بۆکان، لەلایەن فەرماندارییەوە داوای لە دێهیاریی گوندەکانی ئەو شارە کردووە کە پێش بە کار و چالاکیی خەڵکی ئازادیخواز بگرن. بەپێی زانیارییەکان داوا لەو دێهیارانە کراوە کە هەر جۆرە دروشم و نووسراوەیەک کە پێوەندی بە خۆپیشاندانەکانەوە هەبێت دەبێ لەسەر دیواری کۆڵانەکانی گوند بیانسڕنەوە.
ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە بەرانبەر یەکگرتوویی و بەردەوامیی خەڵک لە خۆپیشاندان بۆ ڕووخانی ئەو ڕژیمە لە کوردستان بێ توانا ماوەتەوە، بۆیە بە هەموو شێوەیەک هەوڵ دەدات دەنگی خەڵکی ئازادیخواز کپ بکات.