هەڕەشەی بێبەشکردنی بەندکراوان لە مافەکانیان لە لایەن بەرپرسانی زیندانی سنە لە ئەگەری ئامادەنەبوونیان لە هەڵبژاردنەکان
هەینی ۱۱-۱۲-۱۴۰۲   |  01-03-2024
بەپێی زانیارییەکان، بەرپرسانی زیندانی ناوەندی سنە، هەڕەشەی بێبەریکردنی بەندکراوانیان لە مافە سەرەتایییەکانی خۆیان وەکوو پەیوەندی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتن، لە ئەگەری بەشداری نەکردنیان لە هەڵبژاردەکانی ڕۆژی هەینی کردووە.
هاوکات لەگەڵ ئەوە، وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی کۆماری ئیسلامیی، لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی هۆشدارییان بە مامۆستاکان داوە کە پیویستە لە هەڵبژاردنەکان بەشداری بکەن، تەنانەت ئەگەر “دژ بە حکومەتیش دەنگ بدەن” و لە ئەگەری بەشداری نەکردنیان لەسەر کار دەر دەکرێن.