هەڕەشەی بەرپرسانی قوتابخانەکان لە قوتابیان
شەممە ۳۰-۰۷-۱۴۰۱   |  22-10-2022
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان جێگری قوتابخانەی “سدووقی” بانە هەڕەشەی لە قوتابییانی ئەو قوتابخانەیە کردووە کە نابێ لە خۆپیشاندانەکانی جەماوەریی خەڵکدا بەشداری بەکەن. ئەو بەرپرسەی ڕژیم هەڕەشەی لە قوتابییان کردووە لە ئەگەری ئەوەیکە لە چوارچێوەی قوتابخانەدا هەر جۆرە چالاکییەک ئەنجام بدەن ناویان بۆ ناوەندە ئەمنییەتییەکان ڕەت دەکات.
دوای ئەوەیکە قوتابییان لە کوردستان و ئێران تێکەڵ بە خۆپیشاندەران بوون، ڕژیم لە ڕێگای بەرپرسانی قوتابخانەکان بە هەڕشەی وەک “ڕێگەپێنەدانیان بۆ قوتابخانە، ناساندنیان بە ناوەندە ئەمنییەتییەکان و ئازار و ئەشکەنجەدانیان ” بە نیازن قوتابییان لە ناڕەزایەتی دەربڕین چاوترسێن بکەن.