هەڕەشەی حکوومەتی عێراق بۆ سەر کریارانی نەوتی هەرێمی کوردوستان
هەینی ۰۴-۰۶-۱۴۰۱   |  26-08-2022
وەزارەتی “نەوت”ـی عێراق هەڕەشەی لە کڕیارانی نەوتی هەرێمی کوردستان کردووە کە لە بەردەوامیی کڕینی نەوتی هەرێم بەشێوەی یاسایی لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت. دادگای باڵای فێدراڵی عێراق پێشتر لە مانگی فێورییەدا ڕێساکانی تایبەت بە نەوت و گازی هەرێمی کوردستانی بە پێچەوانەی یاسای بنەڕەتیی عێراق زانیبوو.
وەزارەتی نەوتی عێراق سەبارەت بە فرۆشی نەوتی هەرێمی کوردستان هۆشداریی داوە کە ڕێگری لە تەواوی ئەو کڕیارانە دەکات کە نەوتی هەرێمی کوردستان دەکڕن و ڕایگەیاندووە کە هاویشتنی هەر هەنگاوێک لەوبارەوە بۆخۆی بە ڕەوا دەزانێت. بەرپرسانی هەرێمی کوردستان چەندین جار بڕیاری دادگای فێدراڵی عێراقیان ڕەت کردووەتەوە.