لە کاتێکدا خەلکی وەگیان هاتووی ئێران بانگەوازێکی سێ ڕۆژەیان بۆ رۆژی دووشەمە ٢٢ی ڕەشەمە تا چوارشەمە ٢٤ی ڕەشەمە، بۆ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بڵاو کردووەتەوە، فەرماندەی هێزی ئینتزامی تارانی گەورە هۆشداری داوەتە هاوڵاتیان کە بڕیار وایە لە چوارشەمەسووری ئەمساڵدا جگە لە هێزەکانی ژیر دەسەڵاتی خۆیان، لە هێزە لیباس شەخسییەکانیش کەڵک وەربگرن. هەروەها ئەم بەرپرسەی ڕژیم هۆشداری داوەتە هاوڵاتیانی تاران کە دەستگیرکراوان تا “دوای نەورۆز” ماشێنەکانیان لێ زەوت دەکریت.
هاوکات لەگەڵ لێدوانەکانی فەرماندەی هێزی ئینتیزامی تارانی گەورە، داواکاری گشتی شاری ئەردەستانی ئەسفەهان هەڕەشەی لە هاوڵاتیان کردووە کە ئەگەر “لە چوارشەمەسووریدا جوڵەی نەشیاو ئەنجام بدەن کە ببێتە هۆی تێکدان و ئارامی گشتی”، بەپێی بڕگەی ٦١٨ی یاسای سزادانی ئیسلامی جگە لە ٧٤ قامچی لێدان، بە ٣ یان ١ ساڵ زیندان مەحکووم دەکرێن.