فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هەڕەشەی هێزەکانی ئیتلاعات لە فارووق ئەحمەدی
هەینی ۱۳-۰۵-۱۴۰۲   |  04-08-2023

فارووق ئەحمەدی تەمەن ٢٣ ساڵ و چالاکی سیاسی و بواری ڕاگەیاندن و خەڵکی شاری شنۆ کە دانیشتووی شاری هەولێرە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە لایەن دوو ناوەندی حکوومەتیی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شاری شنۆ، هەڕەشەی تیرۆرکرانی لێکراوە. ناوبراو جگە لە کاری ڕاگەیاندن، لە ئێستادا لە زانکۆی سەلاحەدینی هەولێر خوێندکاری بواری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانە.
بەپێی زانیارییەکان، لە ماوەی ڕابردوودا ژمارەیەک لە کەسوکاری ئەو هاووڵاتییە لە شاری شنۆ لە لایەن ناوەندەکانی ڕژیمەوە بانگ کراون و لەسەر “دەرەنجامەکانی چالاکییە میدیاییەکانی” فارووق بە توندی هۆشدارییان پێدراوە. شایانی باسە، فارووق ئەحمەدی، بەڕێوەبەری لاپەڕەی ئینستاگرامی “لاوان شنۆ”، سەرەتا لە لایەن ناوەندەکانی ڕژیمەوە بە بەڵێنی پێدانی پارە داوای هاوکاریی لێکراوە و لەم دوایییانەشدا بە ئاشکرا لە لایەن ئەم ناوەندانەوە هەڕەشەی لێکراوە. جێگای ئاماژەیە، فارووق (شاهۆ) ئەحمەدی لە ساڵی ١٣٨٩ بەهۆی بەردەوامیی گوشاری ناوەندە حکوومەتییەکان، لەگەڵ بنەماڵەکەی بەهۆی چالاکییە سیاسییەکانیانەوە زێدی خۆیان بەجێ هێشتووە و لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن و شاهۆ درێژەی بە خوێندن و چالاکییەکانی داوە.