هەڕەشەی هێزەکانی ڕژیم لە دووکاندارانی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ
چوارشەممە ۳۰-۰۹-۱۴۰۱   |  21-12-2022
هێزەکانی سەر بە سپای پاسداران لە گوردانی نەبی ئەکرەم لە زێوە، سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ۲۹ی سەرماوەز ڕژاونەتە ناو بازاڕی دزەی مەرگەوەڕ و بە هەڕەشە و تۆقاندن هەوڵی کردنەوەی دووکان و بازاڕەکانیان داوە.
هێزەکانی سپا و بەکرێگیراوەکانی ڕژیم پێوەندییان بە زۆربەی دووکاندارانەوە گرتووە و پێیان ڕاگەیاندوون کە ئەگەر بێت و دووکانەکانیان دابخەن، ئەوە لە دواڕۆژدا سەرەڕای ئەوەی دووکانەکانیان پلۆمپ دەکرێ، بگرە لەگەڵ سزای نەغدی و لێپێچینەوەی یاساییش بەرەوڕوو دەبنەوە، بەڵام بازاڕیان و دووکاندارانی ناوچەی مەرگەوەڕ ڕایانگەیاندووە کە ئەوە لە ورەی پۆڵایینیان بۆ بەشداریی لەم شۆڕشەدا ناشکێنێت و تا سەرکەوتن بەردەوام دەبن.