هەڕەشەی کۆرەی باکوور لە کۆرەی باشوور
چوارشەممە ۱۷-۰۱-۱۴۰۱   |  06-04-2022
”کیم یۆ جۆنگ” خوشکە دەسەڵاتدارەکەی ڕابەری کۆرەی باکوور ” وتی کۆرەی باکوور دژی جەنگە، بەڵام لە ئەگەری هێرش لایەن کۆرەی باشوور بۆ سەر کۆرەی باکۆر وڵاتەکەی بە چەکی ناوەکی هێرش دەکاتە سەر کۆرەی باشوور.
دهزگای ههواڵنیری کۆرەی باکوور بڵاوی کردەوە ” کیم یو جۆنگ” بەرپرسی باڵای حکومەتەکەی کۆرەی باکوور وتوویەتی لێدوانەکانی ئەمدوایانەی وەزیری بەرگری کۆرەی باشوور سەبارەت بە تاوتوێکردنی هێرشکردنە سەر کۆرەی باکوور ” هەڵەیەکی زۆر گەورەیه.
ڕۆژی هەینی رابردوو وەزیری بەرگری کۆرەی باشوور ”سو ووک” وتی سوپای وڵاتەکەی موشەکی جۆراوجۆری هەیە و مەودا و وردی و هێزییان بەشێوەیەکی بەرچاو باشتر کراون، هەروەها لە توانایاندا هەیە بەخێرایی و وردییەوە هەر ئامانجێک لە کۆریای باکوور بپێکن.