بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی جۆزەردان، “حەسەن باقری” تەمەن ٤١ ساڵ لە ڵایەن دادگای ئیلامەوە بانگ کراوە و دوای سێ کاتژمێر لێپرسینەوە و پێڕاگەیاندنی تاوانی “هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی” بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی باقری، لە دادگای ئیلام سەبارەت بە پێداچوونەوە لەسەر چارەنووسی براکەی و چوونە دەرەوەی لە وڵات بەم مەبەستە بە حەسەن باقری هۆشداریان داوە. جێگای ئاماژەیە، چارەنووسی حسێن باقری ناسراو بە “ژاکان باران”، شاعیر، چالاکی مەدەنی و سیاسی، بە تێپەڕبوونی سێ مانگ تا ئێستا نادیارە و بە ئەگەری زۆر بێسەروشوێن کرابێت. حەسەن باقری ڕۆژی سێشەممە ١٥ی سەرماوەزی ١٤٠١ لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لەگەڵ خوشکەکەی فەریبا باقری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.