فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هەک کرانی ماڵپەرێکی تری ڕژیم
دوشەممە ۱۳-۰۴-۱۴۰۱   |  04-07-2022

ڕۆژی دووشەممە ١٣ی پووشپەڕ، ڕێکخراوی فەرهەنگ و پێوەندی ئیسلامیی ڕژیم هەککرانی ماڵپەڕەکەی راگەیاند. ماڵپەڕ و ناوەندەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی یەک بە دوای یەک هەک دەکرێن کە لە نوێترین حاڵەتدا، گرووپێکی سایبێری ماڵپەڕی ڕێکخراوی ”فەرهەنگ و پێوەندیی ئیسلامیان هەک کردووە و دەستی بە ٢٠٠ هەزار فایل و بەڵگەنامە گەیشتووە. هەر چەند ڕێکخراوی بەناو ”فەرهەنگ و پێوەندیی ئیسلامی”، بە بەشێک له وەزارەتی ئیرشادی ئیسلامیی ڕێژیم دادەنرێت، بەڵام بەهۆی گرینگی کاروبارەکانی له ڕاستیدا سەر بە دەفتەری خامنەییە.
ئەمە نموونەیەکی دیکەیە لە دزەکردن بۆ نێو ناوەندەکانی ڕژیمی ئیسلامی کە کۆمەڵێک لە هێرشە سایبێری و تەقینەوە و کوشتنی مۆرەکانی ڕێژیم لەخۆ دەگرێت و نیشان لە کەلێنی ئەمنییەتیی گەورە لە دەزگا ئەمنییەکانی ڕێژیم دەدات.