فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هەڵدانەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە سوورییە
سێشەممە ۲۷-۰۹-۱۴۰۳   |  17-12-2024

ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤ لە سوورییە ڕایگەیاندووە، گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەرەوەی شاری دەمێشق پایتەختی ئەم وڵاتە کە تەرمی زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس لە نەیارانی بەشار ئەسەدی تێدا بووە، دۆزراوەتەوە.
مەعاز مستەفا، سەرۆکی ڕێکخراوی فریاکەوتنی سوورییە لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ئاژانسی ڕۆیتەرز لە دەمێشق ڕایگەیاندووە، لە دووریی ٤٠ کیلۆمیتر لە ئەلقەتیفە لە باکوری پایتەختی سوورییە، گۆڕێکی بەکۆمەڵیان دۆزیوەتەوە کە یەکێکە لەو پێنج گۆڕە بەکۆمەڵانەی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا دەستنیشانیان کردووە. مەزەندە دەکرێت لە ساڵی 2011وە تا ئێستا سەدان هەزار سوورییەیی کوژرابن، کە لە ڕابردوودا ناڕەزایەتییان لە دژی دەسەڵاتی ئەسەد دەربڕیووە.