فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هەڵسووراوێکی بواری مافی منداڵان بە ١٨ساڵ زیندان مەحکووم کرا
پێنجشەممە ۱۸-۱۲-۱۴۰۱   |  09-03-2023

سەمانە ئەسغەری، خوێندکاری زانکۆی خارەزمی و هەڵسووڕاوی بواری مافی منداڵان لە لایەن دەزگای دادی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیەوە بە ١٨ساڵ و سێ مانگ زیندان مەحکووم کرا کە لە ئەگەری تەئیدی ئەم سزایە لە دادگای پێداچوونەوە، سزای

توند  واتە شەش ساڵ و سێ مانگی بەکردەوە دەردێت.

سەمانە ئەسغەری لە ڕەوتی ئاخێزە جەماوەریەکانی خەلکی ئێران لە ناوەڕاستی مانگی ڕەزبەر لە لایەن بەکرێگیراوانی ڕژیمی ئیسلامیەوە دەستبەسەر کرا و بە هۆی دژایەتی ناوەندەکانی قەزایی و ئەمنیەتی ڕژیم لە گەڵ ئازادی کاتی ناوبراو، لەو کاتەوە تا ئێستا لە زیندانی قەرچەکی وەرامین دەستبەسەرە.