هەڵسووراوێکی کرێکاری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا
دوشەممە ۱۶-۰۸-۱۴۰۱   |  07-11-2022

ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی خەزەڵوەر، ئەمیر چەمەنی، یەکێک لە هەڵسووڕاوانی کرێکاری، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تەورێزەوە لە شەقامدا دەسبەسەر و بۆ زیندانی تەورێز دەگوازرێتەوە. تا ئێستا هۆکاری دەستگیرکردنەکەی دیار نییە.
شایانی باسە کە ئەمیر چەمەنی پێشتریش چەند جارێک لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستگیر و زیندانی کراوە.