هەڵسووڕاوێکی خوێندكاری له ته‌ورێز دەستبەسەرکرا
پێنجشەممە ۰۸-۰۴-۱۴۰۲   |  29-06-2023
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی پووشپه‌ڕ، هەڵسووراوێکی خوێندكاری زانكۆی مه‌ده‌نی ته‌ورێز به‌ناوی “ئارمیتا پاویر” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمەوە له ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئارمیتا پاویر” خوێندكاری بواری “ژین ناسی سلوولی مولكوولی” زانكۆی مه‌ده‌نی ته‌ورێز بوو و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ست دا نییه.