فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هەڵسووڕاوێکی مەدەنی خەلکی سەردەشت لە لایەن هیزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەرکرا
چوارشەممە ۱۸-۰۵-۱۴۰۲   |  09-08-2023

ڕۆژی سێشەممە، ١٧ی گەلاوێژ، ڕامین حەسەننژاد، هەڵسووڕاوی مەدەنیی خەڵکی گوندی “سیسێر”ی سەر بە شاری سەردەشت دەستبەسەر کرا بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هەڵسووڕاوە مەدەنییە لاوە لە شارۆچکەی “ڕەبەت”ی سەر بە شاری سەردەشت لەلایەن کۆمەڵێک لە هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر چارەنووس و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ڕامین حەسەننەژاد و هەروەها شوێن و بارودۆخی ڕاگیرانی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.