فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هەڵوەشانەوەی حوکمی ئێعدامی شاهین وەساف لە لایەن دیوانی باڵای وڵات
چوارشەممە ۲۰-۰۱-۱۴۰۴   |  09-04-2025

پێی ڕاپۆرتەکان، لەم دواییانەدا حوکمی ئێعدامی “شاهین وەساف” تەمەن ٢٩ ساڵ و لە دەستبەسەركراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی لە ورمێ، لە لایەن یەکێک لە لقەكانی دیوانی باڵای وڵات بە هۆی كەموكۆڕی لە لێكۆڵینەوەكان هەڵوەشێندرایەوە و بە مەبەستی پێداچوونەوەی دووبارە بۆ لقی یەكی دادگای شۆڕشی ئەمشارە نێردراوەتەوە.
شایانی باسە، هەڵوەشانەوەی حوکمی ئێعدامی ئەم بەندكراوە ڕۆژی دووشەممە ١٨ی خاكەلێوەی ١٤٠٤، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ بە فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیێندراوە و دۆسیەی ئەم بەندكراوە لە داهاتوودا لە لایەن لقی ناوبراو لێكۆڵینەوەی لێ دەكرێت و حوکمی نوێ بۆ ئەم بەندكراوە دەر دەچێ كە ئەگەری دەرچوونی دووبارەی حوکمی ئێعدام هەیە. شاهین وەساف ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠١ و لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی لەگەڵ ئامۆزاكەی بە ناوی ناسر وەساف لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە ئەمنییە لەمشارە گواسترابوویەوە و دوای كۆتاییهاتنی  لێپرسینەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ گواسترابوونەوە. ناسر وەساف دوای نزیک بە ساڵێک لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد كرا.