هەڵوەشانەوەی حوکمی ئێعدامی مۆجاهێد کورکور لە لایەن دیوانی باڵای وڵات
چوارشەممە ۲۱-۰۹-۱۴۰۳   |  11-12-2024
حوکمی ئێعدامی “مۆجاهێد کورکور” هاووڵاتی بەندکراو لە زیندانی “شیبان”ی ئەهواز، لە لایەن دیوانی باڵای وڵات هەڵوەشێندرایەوە و بە مەبەستی پێداچوونەوە، سەرلەنوێ نێردرایەوە بو لقی هاوتەراز.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، پارێزەرانی مۆجاهێد کورکور، پێشتر بە شێوەی جیا جیا بە مەبەستی پێداچوونەوە و گونجاندنی مادەی ٤٧٧ لە پەروەندەکەی داواکاریان دابوو. بەدوای وەرگرتنی ئەم داواکارییە، پەروەندەی مۆجاهێد کورکور، سەرلە نوێ لە دیوانی باڵای وڵات، پێداچوونەوەی پێدا کرا و سەرئەنجام، حوکمی ئێعدامەکەی هەڵوەشێندرایەوە.