
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی “ناسر بەکرزادە” زیندانی سیاسی بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی ورمێ کە پێشتر لە خەزەڵوەری ١٤٠٣، لە لایەن لقی ٣ی دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە بە تۆمەتی “سیخوڕی بۆ ئیسرائیل” و “هاوکاری لەگەڵ مۆساد” بە سەریدا سەپێندرابوو، لە لایەن دادگای باڵای وڵاتەوە هەڵوەشێندرایەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەم بڕیارە ئەمڕۆ بە پارێزەرەکەی ڕاگەینراوە. شایانی باسە، ناوبراو لە قۆناغەکانی دەستبەسەر کردن و لێپرسینەوە له سەرجەم مافەکانی وەک دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی و چاوپێکەتنی بنەماڵەکەی بێبەش کرابو. جێگای ئاماژەیە، سەرەڕای هەڵوەشاندنەوەی حوکمەکەی لە لایەن دادگای باڵاوە، ناسر بەکرزادە هێشتا لە بارودۆخێکی نادیاردا لە بەندی سیاسی زیندانی ورمێ ڕاگیراوە و تا دیاری کرانی لقی نوێ بۆ پێڕاگەیشتنی دووباره بە دۆسیەکەی، مەترسی دەرچوونی سەر لە نوێی حوکمی ئێعدامی لە ئارادایە.