پەرلەمانی مالێزی ڕۆژی دووشەممە ١٤ی خاکەلێوە، گەڵاڵەی چاکسازی بە ئامانجی هەڵوەشانەوەی حوکمی ئێعدام، کەمکردنەوەی سزاکانی شیاوی ئێعدام و هەروەها هەڵوەشانەوەی سزای زیندانی هەتاهەتایی، پەسەند کرد.
بەپێی ئەم گەڵاڵەیە، لێدانی شەلاق و حوکمی زیندان لە نێوان ٣٠ تا ٤٠ ساڵ بۆ کەسانێک بە ئێعدام مەحکووم کراون دیاری کراوە. سزای زیندانی هەتاهەتایی کە بەپێی یاسای مالێزی وەک دەورەیەکی ٣٠ ساڵە دیاری کراوە، بەبێ هیچ گۆڕانکارییەک هەر وەک خۆی مایەوە. بەپێی ئەم پەسەندکراوەیە، سزای ئێعدام بۆ تاوانگەلێکی وەک، هەڵگرتن و قاچاخی چەک و ڕفاندنی ئینسان کە نابنە هۆی مردنی هیچ کەس، هەڵوەشێندراوەتەوە. هاوکات وەزیری دادگوستەری مالێزی لەم پێوەندەدا ڕایگەیاندووە، سزای ئێعدام هۆکارێکی باش نییە بۆ پێشگرتن بە ئەنجامدانی تاوان و نابێتە هۆی ئەوەیکە پێش بەم کردەوەیە بگیرێت.