وتەکانی باوکی سەعدی پیران، لە ڕێوڕيسمی بەخاکسپاردنی ناوبراو
شەممە ۱۴-۱۲-۱۴۰۰   |  05-03-2022
باوکی سەعدی پیران ئەو کۆلبەرەی کە هەفتەی ڕابردوو بە تەقەی هێزەکانی رژیم لە سنووری بانە کوژرا، لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی کوڕەکەیدا، رووی لە بێهزاد رەحیمی نوێنەری شارەکانی بانە وسەقز کرد و گووتی تۆ فەرمانی کوشتنی ڕۆڵەکانی ئێمەت دەرکردووە، کاتێک لە مەجلیسدا باس لەوە دەکەیت لە سنوورەکانی بانە تەنیا چەک و مادە سڕکەرەکان دەگوازرێتەوە، فەرمانی کوشتنی ڕۆڵەکەمت دەرکرد! تۆ توانای گواستنەوەی چەک و مادە سڕکەرت هەیە یا وەلاغدار و کۆڵبەرێکی بێتاوان؟ نامە دەنێری کە بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی کۆڕەکەت ئاسانکاری دەکەین، بۆ لەبەر چ تاوانێک و جینایەتێک کوڕم دەکوژن کە ئاسانکاری بۆ گەڕاندنەوەی تەرمەکەی دەکەن؟