فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

وشکبونی ٩٨ لەسەدی زەریاچەی ورمێ
سێشەممە ۲۵-۰۶-۱۴۰۴   |  16-09-2025

مێهدی زاری، ئۆستادی لێکۆڵینەوەی نێودەودڵەتی بوومەلەرزەناسی و ئەندازیاری بوومەلەرزە، بە پشتبەستن بە وێنە ماهوارەییەکان لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ ڕایگەیاندووە، زەریاچەی ورمێ گەیشتووەتە ئاستێک لە وشکبوون کە بەشەکانی جنووبی و شۆمالی ئەم زەریاچەیە، بە تەواوی وشکبوون.
بەوتەی ناوبراو، ڕێژەی ئاوی زەریاچەی ورمێ لەچاو ساڵی ١٣٧٤، زیاتر لە ٩٨ لەسەد کەمی کردووە و بەشێکی زۆر لەم زەریاچەیە بووەتە بەستێنی خوێ. بارودۆخێک کە مەترسی لەناوچوونی بێگەڕانەوەی ژینگەیی و دواهاتی جیددی لەسەر تەندرووستی مرۆڤ دەبێ.