فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

وشکبوونی دەریاچەی ورمێ لە پێناو ماددەی لیتیۆم دا
هەینی ۱۸-۰۶-۱۴۰۱   |  09-09-2022

ئەگەرچی لایەنەکانی پەیوەندیداری ڕژیم لە چەند ساڵی ڕابردوودا وایان نیشان داوە کە لە خەمی وشکبوونی دەریاچەی ورمێ دان بەڵام ڕاپۆرتەکان دەریان خستووە کە ئەو دەریاچەیە لەپێناو دەرهێنانی مادەی گرانبەهای “لیتیۆم” وشک کراوە.
ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان هەروەها باس لەوە دەکەن کە بوونی مادەی گرانبەهای “لیتیۆم” بووەتە پاساو بۆ ئەوەی هەوڵی جیدی بۆ ڕێگری لە وشکبوونی ئەو دەریاچەیە نەدرێت و لە پێناو سوودی ماددیدا وشک بکرێ.
وشکبوونی دەریاچەی ورمێ، دەریاچەی خوێ لە قوم، بەختگان، هاموون و جازمووریان لە ئێران لە دەیەی حەفتاوە دەستی پێکردووە و زۆرێک لەسەر ئەو باوەڕەن کە لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕێژیم بە ئەنقەست لەو بارەوە کەمتەرخەمییان نیشان داوە.
“لیتیۆم” کانزایەکە بە ڕەنگی زیو و سپی و حاڵەتی نەرم بە ژمارەی ئەتۆمی “سێ”ـیە و لە دۆخی هەوای ستاندارددا سووکترین کانزای ڕەقهەڵاتوویە. هەر کیلۆ لەو کانزایە لە ئێستادا لە بازاڕە جیهانییەکان ١٦٠ دۆلاره.