وه‌رگه‌ڕانی تانكه‌رێکی سووته‌مه‌نی له جاده‌ی مه‌ریوان- سنه
پێنجشەممە ۲۶-۱۲-۱۴۰۰   |  17-03-2022
رۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی ره‌شه‌ممه، به هۆی وه‌رگه‌ڕانی تانه‌كه‌رێكی سووته‌مه‌نی له جادەی مه‌ریوان بۆ سنه، شۆفێری تانكه‌ره‌كه به‌تووندی بریندار بوو. دۆخی ته‌ندرووستی شۆفێری تانكه‌ره‌كه ناجێگیر راگەیەندراوە و ئێستا لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سنە لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دایە.
شایانی باسە ساڵانە چەندین تانکەری سوتەمەنی لەو جادەیە بەهۆی پێکدادان و وەرگەڕانەوە، زەرەر و زیانێکی زۆر بە ژینگە و ماڵی هاووڵاتییان دەگەینن و چەندین جاریش بوەتە هۆی گیانلەدەستدانی خەڵک.