لە وڵام بە شازادە، قسەی ئێمە کرێکاران چییە؟
ئێمە کرێکارانی نەوت قسە ئەساسیییەکانمان لە بەیاننامامەی بیست و یەکی مانگی بەفرانباردا کە سەبارەت بە بارودۆخی هەستیاری ئێستایە کردووە.
لەو بەیاننامەیەدا لەسەر ئازادیی ناڕەزایەتی، کۆبوونەوە، مانگرتن، خۆپیشاندان و تەحەزوب و ئازادیی بێشەرت و مەرج تەئکیدمان کرد.
خوازیاری کۆتایی هێنان بە هەرجۆرە ستەم و سووکایەتی و هەڵاردنێک بووین دژبە ژنان.
لەسەر مافی یەکسانی هەموو هاووڵاتییانی ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی بیروباوەڕ، ئایین، قەومیەت، جنسیەت و نەمانی هەرجۆرە هەڵاواردن و نابەرابەرییەک لە کۆمەڵگەدا تەئکیدمان کرد.
وتمان کە پێویستە پەروەندەسازیی ئەمنییەتی کۆتایی پێ بێت و هیچ کەس نابێ بەخاتری عەقیدەی لە زینداندا بێت.
لەسەر ئازادیی دەستبەجێ و بێ شەرت و مەرجی هەموو دەستگیرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوایانەی خەڵک و هەڵوەشاندنەوەی ئەحکامی ئێعدام تەئکیدمان کرد و هاوارمان کرد کە ئێعدام قەتڵی لەئانقەستی دەوڵەتییە.
وە ئەمڕۆ لە وڵام بە هات و هاواری کەمپەینی “وەکالەتی سیاسی”، قایمتر و بەهێزتر لەسەر خواستەمانمان پێداگری دەکەین و بۆ جارێکی دیکە ڕاشکاوانە ڕایدەگەنین کە ئیجازە نادەین بەم هەرواوهوریایانە دەنگی ئێمە کرێکاران و ئێمەی خەڵک بخەنە حاشیەوە.
بڕیاردەر ئێمە کرێکاران و ئێمەی خەڵکین و هەر لێرەوە سەرنجی هەمووان بۆ بەندی شەشی بەیاننامەی ٢١ی مانگی بەفرانبار ڕادەکێشین و ڕایدەگەیێنین:
ئێمە هیچ هێزێک بەسەر سەرمانەوە تەحەمول ناکەین، چ لە کاردا و چ لە ژیاندا. خواستی ئێمە ئیدارەی شۆرایی و جەمعیی کۆمەڵگەیە. ڕاگەیاندنی ئەم خواستە لانیکەمانە یەکەمین هەنگاوی داسەپاندنی ئیرادەی بەکۆمەڵی ئێمەی خەڵکە بۆ یەکگرتوویی و بۆ ڕەقەم لێدانی چارەنووس و داهاتوومان.
کرێکاران ! دۆخەکە هەستیار و جدییە.
یەکگرتن، یەکگرتن
ئێمە دیسانیش لەسەر مانگرتنی سەرانسەری تەئکید دەکەین.
٣ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی
شۆرای سازماندانی ناڕەزایەتیی کرێکارانی پەیمانیی نەوت