فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

وێران کردنی ماڵی خەلکی هەژار و فەقیر له‌ لایه‌‌ن شارەداری کرمانشا
دوشەممە ۰۶-۰۴-۱۴۰۱   |  27-06-2022

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزه‌كانی شاره‌داری رژیم و بۆنیادی مه‌سكه‌نی كرمانشا، ده‌ستیان داوه‌ته‌ ڕووخاندنی ماڵی هاووڵاتییانی هه‌ژار و بێ سه‌رپه‌نای ئه‌و شاره‌ و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.
به‌ وته‌ی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی كرمانشا، شاره‌داری و بۆنیادی مه‌سكه‌نی ڕژیم هه‌رجار و به‌ بیانوویه‌ك هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ماڵی دانیشتووانی هه‌ژار و بێ سه‌رپه‌نای ناوچه‌ حاشیه‌نشینه‌كان و ماڵه‌كانیان به‌سه‌ریاندا ده‌ڕووخێنن. له‌ڕووداوه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌شدا دانیشتووانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ له‌گه‌ڵ پۆلیس و هێزه‌كانی شاره‌داری تێكهه‌ڵچوون.