فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

وەدوا کەوتنی حەقدەستی کرێکارانی پاککەرەوەی کۆمپانیای گارێکس
سێشەممە ۲۱-۰۴-۱۴۰۱   |  12-07-2022

کرێکارانی پاککەرەوەی شارۆچکەی حاجیاوای باشووری کوردستان ماوەی سێ مانگە حەقدەستەکانیان دواکەوتووە و لە بەرانبەردا خاوەنی ئەو کۆمپانیانیە ڕایگەیاندووە؛ ئەگەر ناڕەزایەتی دەرببڕن لەسەر کارەکانیان دەردەکرێن.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو کرێکارانە کە لە کۆمپانیای “گارێکس” سەرقاڵی کاری پاکوخاوێنی ئەو شارۆچکەیەن، رۆژانە کاتژمێر ٤ و نیوی بەیانی بۆ ٢ی دوانیوەڕۆ لەو کۆمپانیایەدا کاردەکەن و لە بەرامبەردا مانگانە ٣٠٠ هەزار دینار وەردەگرن. شایانی باسە دواکەوتنی حەقدەستی ئەو کرێکارانە ژیانی خۆیان و بنەماڵەکانیانی بە تەواوەتی ڕووبەڕووی گرفت کردووەتەوە.