وەرزشوانێکی دەستبەسەرکراو مەترسی گیانی لەسەرە
هەینی ۱۳-۰۸-۱۴۰۱   |  04-11-2022
حامد حەیدەری، براوەی میدالی زێڕی کێبڕکێیە جهانییەکانی پرێسسینە کە لە ڕەوتی بە خاک سپاردنی نیکا شاکەرەمی ڕفێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی خۆڕەماوا، لەلایەن کەسانێکی نەناسراو هەڕەشەی لێ کراوە. ئەم وەرزشوانە، ڕۆژی دووشەممە، ١١ی ڕەزبەر، هاوکات لەگەڵ کۆمەڵێکی تری خەڵکی ناڕازی، لە شەقامی جەلالی خۆڕەماوا و لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە ڕفێندراوە و پاش یەک حەوتوو بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ڕژیم لەو شارە گواستراوەتەوە.
حامد حەیدەری لەدایکبووی شاری خۆڕەماوا و براوەی میدالی زێڕی کێبڕکێیە جیهانییەکانی پرێسسینەی ٢٠٢١ی وڵاتی ڕووسیایە. بە پێی زانیاریەکان، بارودۆخی جەستەیی، دەروونی و تەندروستی ئەم وەرزشوانە ناجێگیر و خراپ ڕاگەیندراوە.