وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لە میرمنداڵێکی۱۶ساڵە لە کامیاران
چوارشەممە ۲۳-۰۹-۱۴۰۱   |  14-12-2022
ڕۆژی شەممە ١٩ی سەرماوەز، باوکی زانیار ئەسەدی بە ناوی “ڕەزا” لە لایەن دادگای ئینقلابی ڕژیم لە کامیارانەوە بانگهێشت کراوە بۆ بینینی فیلمی دانپێدانانی زۆرەملێی کورە ١٦ ساڵەکەی. پێویستە بوترێ کە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی سەرماوەز، زانیار ئەسەدی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە ناوەندی چاکسازیی سنەوە بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە، هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم بە کەڵک وەرگرتن لە ئەشکەنجە، ناچاریان کردم دانپێدانان بکەم.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە زانیار ئەسەدی ڕۆژی سێشەممە ١٥ی سەرماوەز لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکرا.