فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

وەرگەڕانی بەلەمێک لە لێوارئاوەکانی ئیتالیا
دوشەممە ۰۸-۱۲-۱۴۰۱   |  27-02-2023

ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ڕەشەممە، بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێک لە لێوارئاوەکانی ئیتالیا، بە دەیان کەس گیانیان لەدەستدا و بە دیان کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرته، بەلەمێکی هەڵگری کۆچبەران کە ٢٠٠ کەسی تێدا بووە، لە نزیک لێوارئاوەکانی ئیتالیا بەهۆی شەپۆلی دەریا وەرگەڕاوە و لە ئەنجامیدا لانیکەم ٦٠ کەس لەوانە ١٢ منداڵ گیانیان لەدەستداوە و بە دەیان کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون. هاوکات گاردی لێوارئاوی ئیتالیا ڕایگەیاندووە، ٨٠ کەس لە کۆچبەرانی ئەم بەلەمەیان ڕزگارکردووە کە هەندێکیان بە مەلە کردن خۆیان گەیاندووەتە ساحێل.