وەرگەڕانی پاسی هەڵگری خوێندکارانی کچ لە نەغەدە
سێشەممە ۰۶-۰۸-۱۴۰۴   |  28-10-2025

بەرپرسی تیمەکانی فریاکەوتن و پزیشکی شاری نەغەدە، ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ ڕایگەیاند: لەئەنجامی وەرگەڕانی پاسێکی هەڵگری خوێندکارانی کچ، لانیکەم ١٢ خوێندکار برینداربوون.
شایانی باسە، بەهۆی ئەم ڕووداوە ١٢ خوێندکار و شۆفیری پاسەکە برینداربوون و بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی، گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی خومەینی ئەمشارە. جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی شەممە ٣ی خەزەڵوەریش، بەهۆی وەرگەڕانی وانێتبارێک لە جادەی بەندەرعەباس بۆ میناب کە ٢٤ کرێکاری ئەفغانستانی هەڵگرتبوو، لانیکەم کرێکارێک گیانی لەدەست دابوو و ٢٣ کرێکاری دیکەش بە سەختی بریندارببوون و بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی، ڕەوانەی نەخۆشخانە کرابوون.