وەزارەتی دەرەوەی سۆئێد داوای لە شارومەندانی خۆی کرد سەفەری ئیران نەکەن
شەممە ۰۴-۰۴-۱۴۰۱   |  25-06-2022
لە چەند رۆژی رابردوودا، وەزارەتی دەرەوەی سوید لە بەیاننامەیەکدا داوای لە شارۆمەندانی ئەو وڵاتە کرد کە بەهۆی کێشەی ئەمنییەتی لە سەفەرکردن بۆ ئێران خۆ ببوێرن.
وەزارەتی دەرەوەی سوید سەبارەت بە هەڵوێستەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دژی سوید و وڵاتانی ئورووپایی لە سەر دادگاییکردنی “حەمید نووری” لەو وڵاتە داوای لە شارۆمەندانی کردووە لە سەفەرکردن بۆ ئێران خۆ ببوێرن.”حەمید نووری” یەکێک لەو کەسانەیە کە لە ئێعدامی زیندانییانی “گەوهەردەشت” لە دەیەی ٦٠دا ڕۆڵێکی سەرەکیی هەبووە. هەر بەو تاوانەش لە محاکەمەیەکی عادڵانە کە زیاتر لە ٩٠ کۆبوونەوەی خایاند، بە حەبسی هەتاهەتایی مەحکووم کرا.