فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

١١ چالاکی مافەکانی ژنان لە گیلان بە ٦٠ ساڵ زیندان سزا دران
پێنجشەممە ۰۹-۰۱-۱۴۰۳   |  28-03-2024

بە پێی سزایەک لەلایەن لقی سێی دادگای شۆڕشی ڕەشت هەر یەکە لە، یاسەمین حەشدەری خەڵکی بەندەر ئەنزەلی، شیوا شاهسیاە خەڵکی لاهیجان، نگین ڕەزایی خەڵکی فوومن، فرووغ سەمیعنیا، سارا جەهانی، ئازاد چاوەشیان، زوهرە دادرەس و مەتین یەزدانی کە هەموویان خەڵکی شاری ڕەشتن هەر کامیان بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە بە مەبەستی تێکدانی ئەمنییەتی وڵات” بە ٣ ساڵ و ٦ مانگ و ١ ڕۆژ بەندکران سزا دراون و سەبارەت بە “ئەندامییەتی لە گرووپە نایاساییەکان” بە ٢ ساڵ و ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکران سزا دران کە بە گشتی هەر کامیان بە ٦ ساڵ و ١ مانگ و ١٧ ڕۆژ بەندکران سزادراون. بە پێی یاسای کۆکردنەوەی سزاکان قورسترین سزا واتە ٣ ساڵ و ٦ مانگ و ١ ڕۆژ بۆ ئەو کەسانە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
هەروەها، زوهرە دادرەس خەڵکی ڕەشت سەبارەت بە “درووستکردنی گرووپە نایاساییەکان بە مەبەستی تێکدانی ئەمنیەتی وڵات” بە ٦ ساڵ و ١ ڕۆژ و سەبارەت بە “پڕوپاگەندە بە مەبەستی تێکدانی ئەمنییەتی وڵات” بە ٣ ساڵ و ٦ مانگ و ١ ڕۆژ بەندکران سزا درا کە بەپێی یاسای کۆکردنەوەی سزاکان قورسترین سزای ناوبراو جێبەجێ دەکرێت.
جلوە جەواهێری و هوومەن تاهیری خەڵکی ڕەشت دوو تۆمەتباری دیکەی ئەم دۆسیە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی حکوومەت” هەر یەکە بە ١ ساڵ بەندکران سزا دراون.
دانیشتنی پێڕاگەیشتن بە سزای ئەم ١١ چالاکە کە کۆتایی مانگی جۆزەردانی ساڵی ڕابردوو لە شارەکانی ڕەشت، فوومەن، ئەنزەلی و لاهیجان سەر بە پارێزگای گیلان دەستبەسەر کرابوون، ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو بەڕێوەچوو.