فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

١٢هەمین ڕۆژی مانگرتن لەخواردنی حەمید فەتحوڵڵاهی
هەینی ۰۹-۰۴-۱۴۰۲   |  30-06-2023

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی هەواڵ “حەمید فەتحوڵڵاهی” تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی گوندی “کولە سارە” سەر بە شاری کامیاران و دانیشتووی کرماشان، لە ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی جۆزەردانەوە لە زیندانی ناوەندیی سنە مانی لە خواردن گرتووە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حەمید فەتحوڵڵاهی بەمەبەستی ناڕەزایەتیی دەربڕین بەرانبەر دیاریکردنی بارمتەی قورسی ١٥ ملیار تمەنی بۆ ناوبراو و هەروەها ئەو کەموکورتی و گرفتانەی کە لە ڕەوتی بەدواداچوون بە دۆسییەی ناوبراو هاووەتە پێشێ، مانی لە خواردن گرتووە. جێگای ئاماژەیە، حەمید فەتحوڵڵاهی پێشتر لە مانگی ڕەزبەری پارەکە، تۆمەتبارکرابوو بە بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی ناو زیندانی سنە و هەوڵدان بۆ “تێکدان و شکاندنی کەلوپەلی گشتی” و هەروەها “بەشداری لە هێرشکردن” دادگایی کرابوو.