فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

٢هاولاتی دەستبەسەر کراوی مەهاباد ڕاپێچی زیندان کران
چوارشەممە ۲۹-۰۴-۱۴۰۱   |  20-07-2022

رۆژی سێشەممە ٢٨ی پووشپەر، دوو هاوڵاتیی بە ناوەکانی “دیار عەباسی” و “ڕەحمەت ئابجامە” خێزاندار و خەڵکی شاری مەهاباد، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەیان گوازرانەوە بۆ زیندان.
شایانی باسە کە دیار عەباسی بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردوستان رۆژی ٢٤ی جۆزەردان لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی رژیمەوە دەستبەسەر کرا.
هەر وەها لە ڕێکەوتی١ی پووشپەڕ، ڕەحمەت ئابجامە، لە گۆڕەپانی “ئیستقلال”ی مەهاباد دەسبەسەر و پاش دەسبەسەرکردنی، هێزەکانی رژیم هەڵیانکوتابووە سەر ماڵەکەی و هێندێک کەرەستەی شەخسی ناوبرایان زەوت کردبوو.
جێگای باسه کە ئەو دوو هاوڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەریان دا، لە مافی پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان” بێبەش کرابوون.