فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

٢٨ی گەلاوێژ ساڵ ڕۆژی هێرشی نیزامی بۆ سەر کوردستان.
پێنجشەممە ۲۷-۰۵-۱۴۰۱   |  18-08-2022

لە دەرس و ئەزموونەکانی بزووتنەوەی موقاومەتی قارەمانانەی خەڵک فێر بین

٢٨ی گەلاوێژ ساڵرۆژی هیرشی نیزامی ڕژیمی جمهوری ئیسلامی بۆ سەر کوردستانە. ٤٣ ساڵ لەمەوبەر لە وەها ڕۆژێکدا، خومەینی فەرمانی جیهادی لە دژی خەڵکی کوردستان دەر کرد و لەشکرەکانی جەهل و کۆنە پەرستیی بۆ سەرکوتی کۆمەڵانی خەباتکار و شٶڕشگێڕی کوردستان بەڕێ کرد. رژیمێک کە بڕیاری دابوو کەش و هەوای شۆڕشکێڕانەی خەڵکی ئێران دامرکێنێتەوە و کارێک کە ڕژیمی شا دەستی پێکردبوو بە سەرئەنجام بگەیەنێ. ڕژیم نەیدەتوانی بە تایبەت کەش و هەوای شٶڕشگێڕانەی خەڵکی کوردستان تەحەمول بکات، بەڵام خەڵکی کوردستانیش لە سەروی هەموویانەوە کمونیستەکان بڕیاریان دابوو بۆ ئەوەی لەو ئازادی و دەسکەوتە شٶڕشگێڕانەیەی کە بۆ خۆیان بە دەستیان هێنابوو دیفاع بکەن. خەڵکی کوردستان دەیانهەویست لەو دەسکەوتانەی کە بەدەستانی بە توانای خۆیان  کەسبیان کردبوو پاریزگاری بکەن و لە هەمان کاتیشدا داخوازیەکانی خۆیان لە دەوڵەتی ناوەندی بە بڕیارنامەکانی ٨ مادەیی لە مهاباد و سنە کە بە پەسەندی نوێنەرانی خەڵک گەیشتبوو بە دەوڵەت تەحویل درابوو. بەڵام ئەوەی کە خومەینی دەیهەویست دامرکاندنەوەی شوور و شەوقی خەڵک و سەرکوتی ئیقلاب بوو.

جمهوری ئیسلامی لە هەل و مەرجێکدا کە توانیبووی ئیعتراز و موبارزاتی کرێکاریی و جەماوەیی خەڵک لە رادەیەکی برین و سەرتاسەریدا سەرکوت و خەڵتانی خوێن بکات، شووراکان و ڕێکخراوەکان لە باقی شوێنەکانی ئێران هەڵوەشێنێتەوە، کەش و هەوای ئیختناق و سەر کوت لە زانستگاکاندا پێک بێنێ و کومیتەکان و سپا سەر وسامان پێ بدات و ئەرتەش سەرلەنوی سازمان بداتەوە، لەوەزیاتر نەیدەتوانی شاهیدی گەشە و پەرئەستاندنی کەش و هەوای شٶڕشگێڕانە لە کوردستان بێت و دەیهەویست بە هەر جۆرێک بووە ئەم سەنگەری دیفاع لە ئازادی و ئیقلابە لە سەر رێگای خۆی لابەرێ.

ئەگەر چی کەش و هەوای شەڕ، شور و شەوقێ خەباتکارانەی لە کوردستان تێکەڵاو بە خەمی لە دەست دانی ئازیزان کرد و کارەسات گەلێکی وەک ئیعدامی مناڵان لە پاوە، شەڕوانان لە پادگانی مەریوان و شٶڕشگێڕان لە فڕۆکە خانەی سنە بە دەستی خەڵخاڵی جەللاد و قەتڵ و عامەکانی قاڕنا و قەڵاتان و ئیدرقاش و زۆر شوێنی دیکە درێژەی پەیدا کرد، بەڵام شوور و شەوقی خەباتکارانەی کۆمەڵانی خەڵک و هەوڵ دانیان بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانیان و پاشەکشە کردن بە دوژمنانی داگیر کەر کەمیی نەهێنا و خەڵکی خەباتکار لە سەنگەری دیفاع لە ئازادی و ئیقلاب سەربەرزانە ڕاوەستان، کە هەموو ئەمانە لە مێژوی خەباتکارانەی خەڵکی کوردستاندا تۆمار کراوە. ٢٨ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی تۆمار کردنی ئەم مێژوە و ساڵڕۆژی ڕێز گرتن لە خۆڕاگری و موبارزە و فیداکاری ژنان و پیاوانێکە کە ئەم مێژووەیان خوڵقاند.

زۆری نەخایەند کە هێرشی لە ناکو و بەرینی هێزی پێشمەرگە لە لایەک و ئیعترازاتی ڕۆژانەی سەر شەقامەکانی کۆمەڵانی خەڵک لە لایەکی دیکە، ترازووی هێزی بە قازانجی خەڵک گۆڕی و رژیمی ناچار بە پاشەکشە و ئاگر بەس و هاتنە سەر میزی وت ووێژ کرد. گەڕانەوەی سەرلەنویی پێشمەرگەکانی سازمانە سئیاسیەکان بۆ شارەکان و پێشوازی شکۆداری خەڵک لێیان و پەرە ئەستاندنی هەڵسووڕانی سیاسی و شکڵ گرتنی شووراکان و ڕێکخراوە جۆراوجۆرەکان و دەسەڵاتی خەڵک بە سەر چارەنووسی خۆیاندا، بە کردەوە شکستی هێرشی دڕندانەی ڕژیمی لە ٢٨ گەلاوێژی ساڵی ٥٨ دا ڕاگەیاند و بزووتنەوەی شٶڕشگێڕانەی کوردستان پێی نایە قۆناغێکی تازە لە موبارزە.

خەڵکی کوردستان ئەگەر چی لە ڕەوتی هێرشی رژیم زەرەر و زیانی زۆری گیانی و ماڵی قەرەبوو نەکراوەی لێکەوت، بەڵام تەسلیم نەبوو، ئەوان بە دوژمنانیئ خۆیان ڕاگەیاند کە بە هەموو ئیمکاناتی نیزامی و ئیسانیەوەکەوە کە هەیانە ناتوانن خەڵکانێک کە بۆ مافی ڕەوای خۆیان موبارزە دەکەن ناچار بە تەسلێم بوون بکەن. دوای ئەوەی کە پاش سێ مانگ ڕاوەستانی چەکدارانەی پڕ لە فیداکاری و حەماسە سەرئەنجام ڕژیم ناچار بە پاشەکشە کرا، خەڵک بە تایبەت جەوانان توانیان بە لێهاتوویی و سازماندانی کارو باری کۆمەڵایەتی بە شێوەی سالم و دیموکراتێک کۆمەڵگا ئیدارە و بەڕێوە بەرن. توانیان ئەمنەیتی گەڕەکەکان بە شێوەی کۆمەڵایەتی تەئمین بکەن. دابەشکردنی خواردەمەنی و باقی پێداویستیەکانی خەڵک سازمان بدەن. خزمەت گوزاریەکانی پزشکی و دەرمانیی سازمان بدەن. مەدرەسە و ئیدارەکان سەر لەنوێ دەست بەکار بکەنەوە و گیرو گرفتەکانی خەڵک چارە سەر بکەن و ئەخلاق و کردەوەی پێشڕەو و ئینسانی رەواج پێ بدەن و تەنانەت لە ئاموزش و فێر کردنی هەڵ خڵەتاواندا  و تەشویق کردنیان بۆگەڕانەوە بۆ ڕیزی خەڵک غافڵ نەبوون و خەڵاقیەتی بەرچاویان نواند.

ماوەی ٦ مانگ کە جمهوری ئیسلامی خەرێکی خۆ ئامادە کردن بۆ هێرشێکی سەرلەنوێ بوو، کۆمەڵە سەرەڕای ئەو کارشکێنیانەی کە لە ناوەوەی کوردستان دەکران، لە تەدارەکی ئامادە کردنی بیر وڕای خەڵکی کوردساتن بۆ بەرەو ڕوو بوونەوە لە گەڵ هێرشێکی حەتمی سەرلەنوێ بوو. جمهوری ئیسلامی لە وتو وێژێکی واقعی لە گەڵ هەیئەتی نوێنەرایەتی خەڵکی کوردستان خۆی دەبوارد و بە مانۆڕی فریوکارانە خەریکی  کڕینی وەخت بۆ خۆی بوو. بەم شێوەیە لە مانگی خاکەلێوەی سالی ١٣٩٨ دا جارێکی دیکە هێزەکانی خۆی لە چەند جەبهەوە لە سنوورەکانی کوردستان نزیک کردەوە و سەرئەنجام هێرشی خۆی لە کامیارانەوە دەست پێکرد و  بەدەروازەکانی شاری سنە نزیک بوووە. خۆڕاگری پڕ لە حەماسەی ٢٤ ڕۆژە کە لەم شارەدا هاتە ئاراوە، خۆڕاگری باقی شار و دێهاتەکانی کوردستانیشی تەنیەوە. ڕژیم نەیتوانی هێج سەنگەرێک بە بێ تێپەڕین لە خۆ راگری ئازایانەی خەڵک بە دەست بێنێ. خۆڕاگری چەکدارانە بو چەندین ساڵ درێژەی پەیدا کرد و هێزەکانی ڕژیمی لە کوردستان لە قوڕ چەقاند. ئەگەر چی ڕژیم توانی بە زۆرینەی هێزی نیزامی سەرکەوتنێک بە دەست بێنێ بەڵام هیچ کات و هەتا ئیستاشی پێوە بێ نەیتوانیوە خەڵکی کوردستان ناچار بە تەسلێم بکات. خەڵکی کوردستان بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی خۆیان لە شکڵ و شێوەی جۆراوجۆردا درێژە پێداوە وکوردستانی شۆشگێر هەر وا چەقڵی چاوی رژیمی ئیسلامیە.

ئەگەر چی خۆڕاگری  لە بەرانبەر جمهوری ئیسلامیدا بەرین و سەرتاسەری بوو، بەڵام ترازووی هێزی ناوخۆیی، بۆ بەروە پێش بردنی بەرنامەی دەسەڵاتی کۆمەڵانی خەڵک لە هەموو شوێنێک وەک یەک نەبوو، سەرڕای جاوازی گەلێک کە لێرە و لەوێ بەرچاو دەکەوت، سەرەرای بەر تەسک بوونی کات، بەڵام خەڵکی کوردستان بۆ یەکەمین جار لە خوارەوە لە ئەزموونی حاکمیەتی شوورایی بەهرەمەند بوون ، ئازادی بی قەید و شەرتیان تەجروبە کرد، پاشماوەکانی نیزامی دەرەبەگایەتیان ڕاماڵی، زەوی بەو کەسانە بڕا کە کاریان  لە سەر دەکرد، ژانان لە ڕادەیەکی بەریندا هاتنە مەیدانی هەڵسووڕانی سیاسیەوە، فێرکردن و بارهێنانێکی پێشکەوتووخوازنە چەکەرەی کرد، بۆ یەکەمین جار ئیتر خەڵک خۆیان لە ژێر باری ستەم و هەڵاواردنی نەتەویدا نە دەدیت، خۆڕاگرییەک کە بۆ بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ هێرشی رژیم بۆ سەر کوردستان پێک هات لە واقعدا دیفاع لە دەسکەوتەکانیان بوو.  سەرەکی ترین کەم و کوڕی، کەم بوونی ئەزموون و کەم بوونی کات بۆ ئامادە کردنی کادری بە توانا بۆ بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا بوو.  کۆمەڵانێک کە ساڵیانی ساڵ دەسەڵاتی سەرکوت و جەوسێنەرانەی حکومەتی پاشایەتیان بە سەرەو بوو، ڕێکخراوەیەک کە لە دڵی کۆمەڵگایەکی ژێر ستەم و خەفەقاندا سەری هەڵ دابوو بۆ لابردنی ئەو کەم و کوڕیانە پێویستی بە کات و زەمان هەبوو. مەترسی هێرشی جمهوری ئیسلامی  و بوونی کوردستان بە مەیدانی شەڕ بە ناچار موقاومەتێکی چەکدارانە کەوتە لا سەروی هەموو خەبات و موبارزەیەک  و کاتی پێویست بۆ قووڵ کردنەوە و بەرین بوونەوەی ئەو دەستکەوتانەی لێ ئەستاندەوە.

ئێستا لە چل و سێهەمین ساڵڕۆژی ٢٨ی گەلاویژ دا چاوێک دەگێڕین بە سەردەرس و ئەزموونەکانی ئەو خۆ ڕاگری و موقاومەتە پڕ لە هەڵس و کەوت و قارەمانیەتەیەدا.

گرینگترین ئەزموونی ئەو دەورەیە ئەوەیە کە ئێستا بۆ بە هێز کردنی گوفتمانی دەسەڵاتداریەتی شوورایی لە کوردستان تێبکۆشین.

 بە هەڵکردنی یەکەمین نەسیمی ئازادیی و باشتر بوونی ترازووی هێز، کرێکاران و زەحمەتکێشان و خەڵکی چەوساوەی کوردستان دەبێ لە خوارەەوە ولە ڕێگای پێک هێنانی شووراکان و نیهادەکان دەسەڵاتی حاکمیەتی شوورایی دامەزرێنن. لەم پەیوەندیەدا ئەزمونی شووراکانی گەڕەک لە شاری سنە(بنکەکان)  بۆ ئیمە ئەزموونێکی بە نرخە. لە یەکەمین هەنگاودا دەبێ دەست بە پێک هێنانی شوورای گەرەکەکان، کارگاکان و ئاواییەکان بکەین. لە هەنگاوەکانی دوایدا بە گۆڕانی ترازووی هێز بە قازانجی بەرەی شٶڕش، دەبێ دەست بکەین بە پێکهێنانی شوورای شارەکان. لە واقیعدا بە پاشەکشەی ڕژیم دەبێ جێگای خاڵی دەسەڵات و مودیریەت پڕ بکەینەوە.

 بە پرژ و بڵاو بوونی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە کوردستان، کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێس دەبێ لە ڕادەیەکی بەریندا چەکدار بن و بە هێزی خۆیان دەسکەوتەکانی دەسەڵاتداریەتی شوورایی بپارێزن.

 دەبێ دەست بەجێ تەواوی یاسا کانی هەڵاواردن دەرحەق بە ژنان هەڵوەشێننەوە و بەرابەری ژن و پیاو لە هەموو کار و باری ئابووری ، سیاسی، کۆمەڵایەتی و بنە ماڵەییدا ڕابگەیەنن.

دەبێ ئەسڵی ئازادی بئ قەید و شەرتی سیاسی و جیایی دین لە دەوڵەت و فێر کردن و بار هێنان رابگەیەنن.

دەبێ بەر لە هەموو شتێک بۆ وەڵام دانەوە بە داوخوازە ئابووریەکانی خەڵک، بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ فەقر و هەژاری نەخشەی دیاریکراومان هەبێ.

دەبێ بەر لە هەر چەشنە تەفرقە و جیاکردنەوەیەکی ڕەگەزی و مەزهەبی بگرین.

دەبێ دڵسۆزانە  و بە بەرپرسایەتیەوە بە لابردنی ستەمی نەتەوایەتی تێ بکۆشین و بەرنامەی دیاری کراومان بۆی هەبێ.

دەبێ بەپێی نەخشە ڕێگایەکی بە کردەوە و ئەساسی و بە پشت بەستن بە حوزوری کۆمەڵانی خەڵک لە ساحەی سیاسی کۆمەڵگادا، لە هەر تێکهەڵچوونێکی چەکدارانەی هێزە سێاسیەکان ڕێگری بکەین. رادیکالیزم لە وەها مەیدانێکدا مانای واقعی خۆی پەیدا دەکات.

کۆمەڵە وەک بەستەری ئەسڵی بزووتنەوەی سوسیالیستی لە کوردستان بە هاوکاری باقی هێزە چەپ و کمونیستەکان لە کوردستان و لە پەیوەند لە گەڵ بزووتنەوەی کرێکاری و باقی بزووتنەوە پێشڕەوە کۆمەڵایەتیەکان لە سەرتاسەری ئێران دەتوانێ کۆمەڵگای کوردستان لە ڕێگا سەخت و دژوارەکان سەرکەوتووانە دەرباز بکات.