فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

٢ کرێکار بە هۆی فەقیر و نەداری کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە
شەممە ۱۴-۰۳-۱۴۰۱   |  04-06-2022

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ٢ کرێکار لە شارەکانی یاسوج و قەزوین لە ریگای خۆسوتاندن و خۆهەلواسین، دەستیان داوەتە خۆکوژی و بەداخەوە گیانیان لەدەست داوە.
مەجید بێهجەت نژاد باوکی ٣ منداڵ، بە هۆی بێتواناییی دانیەوەی قەرزەکەی کە ١٠ ملیۆن تمەن بووە، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و لە نەخۆشخانەی یاسوج دوای کەوتنە کۆما گیانی لەدەستدا.
هەر لەو رۆژانە دا کرێکارێکی‌ دیکە لە شیرکەتی “پادنا پلیمر” لە قەزوین بە ناوی موحەمەد دەوانی ٣٠ ساڵ تەمەن، کە شەش حەوت سال بوو لەو شیرکەتەدا کاری دەکرد، رۆژی سێشەممە ١٠ی جۆزەردان،پێش ئەوەی کرێکاران دەست بکەن بە کار خۆی هەلواسی و بەداخەوە ئەویش گیانی لەدەستدا.
لە ئیرانی ژێر دەسەلاتی رژیمی کۆماری ئیسلامی ڕۆژ نیە کە خەلکی هەژار و فەقیر بە هۆی بێکاری و نەداری و زۆر کێشە و گرفتی تر دەست بۆ خۆکوژی نەبەن.