فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

٣١مین ڕۆژی مانگرتنی سەرتاسەری کرێکارانی پڕۆژەیی لە زیاتر لە ١٢٣ شیرکەتی نەوت و گاز
یەکشەممە ۳۱-۰۴-۱۴۰۳   |  21-07-2024

ئەمڕۆ یەکشەممە ٣١ی پووشپەڕ، مانگرتنی ٢٤ هەزار کەس لە کرێکارانی پڕۆژەیی سەنعەتی نەوت، گاز، پێرۆشیمی و وزەخانەکان، لە زیاتر لە ١٢٣ ناوەندی کرێکاری لە شارەکانی، عەسەلوویە، بووشێهر، ماەشەهر، کەنگان، سیرجان، ئیلام، دەشت عەباس، یەزد، کرماشان، تاران وچەندین شاری دیکە، بۆ ٣١مین ڕۆژی بەردەوام هەروا درێژەی بوو.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خواستی ١٤ ڕۆژ کار ١٤ ڕۆژ پشوو و نەمانی پەیمانکارەکان، سەرەکیترین خواستی کرێکارانی ناڕازییە. جێگای ئاماژەیە، ڕۆژانە بە سەدان کرێکاری بەشەکانی نەوت و گاز و پێترۆشیمی لە شارەکانی ئێران، بە مەبەستی گەیشتن بە خواستەکانیان بەم مانگرتنە سەرتاسەرییەوە پەیوەست دەبن.