٣٢هەمین ڕۆژی مانگرتنی کرێکارانی واگۆنی پارس
چوارشەممە ۰۷-۰۶-۱۴۰۳   |  28-08-2024
ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی خەرمانان، کرێکارانی شیرکەتی واگۆنی پارس، بۆ ٣٢هەمین ڕۆژی بەردەوام دەستیان لەکارکێشایەوە و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، نزیکەی هەزار و ٢٠٠ کەس لە کرێکارانی شیرکەتی واگۆنی پارس، بە ڕێپێوان لە شەقامەکانی شاری ئەراک و وتنەوەی درووشمی ئێعتڕازیی “کرێکار دەمرێ بەڵام سەرشۆڕی قەبووڵ ناکات” و “کرێکاران کرێکاران یەک بگرن”، لەئاست هەڵسووکەوتی نەشیاوی بەڕێوەبەری گشتی شیرکەت و جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.