فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

٣ ساڵ بەندکران و دوورخرانەوە بۆ سەر هاووڵاتیەکی خەڵکی مەهاباد
سێشەممە ۲۶-۰۲-۱۴۰۲   |  16-05-2023

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سوهراب ئاویزکەن، خێزاندار و باوکی منداڵێک لەلایەن دادگای شۆڕشی مەهابادەوە بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و ئاژاوەگێڕی بۆ تێکدانی نەزمی گشتی” و “بەشداری لە خۆپیشاندان” سزای سێ ساڵ بەندکران و نیشتەجێبوونی زۆرەملێی لە شاری زەنجان بەسەردا سەپێندراوە. سوهراب ئاویزکەن، دوای دەستبەسەرکرانی لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانی ڕژیمەوە بۆ ماوەی چەند مانگێک بێسەروشوێن بووە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم بەندکراوە سیاسییە بێ ئاکام مابووەوە.
شیاوی ئاماژەپێدانە کە ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەرکران و لێپرسینەوەیدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و مافە سەرەتاییەکانی دیکەی هەر بەندکراوێک بێبەشبووە.