٣ كۆبوونه وه ی ناڕەزایەتی كرێكاری له شارەکانی تاران، ئیسفه هان و به نده ر خومه ینی
چوارشەممە ۲۰-۰۲-۱۴۰۲   |  10-05-2023
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی گوڵان، كرێكارانی شاره‌داری به‌نده‌ر خومه‌ینی، كرێكارانی كارخانه‌ی كاشی ئیسفه‌هان و كرێكارانی گۆڕستانی به‌هه‌شت زه‌هرای تاران دژبه خراپی هەلومەرجی ژیان و بەڕێچوونیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌و سێ ناوه‌نده ماوه‌ی چه‌ند مانگ حەقدهست و مه‌زایای دواخراویان هه‌یه و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حەقدهست و مه‌زایا به‌پێی هێڵی هه‌ژاری و دابینكردنی بیمه و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون. كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: تا ئێستا چه‌ندین جار به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێكیان به كێشه و گرفته‌كانیان نه‌داوه.