٥ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو ڕەوانەی زیندانی شنۆ کران
دوشەممە ۱۸-۱۱-۱۴۰۰   |  07-02-2022
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٠، پێنج هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی “هاوڕێ خاڕەزم”، “ئەیووب مووسا”، “سیامەند خاڕەزم”، “ئاسۆ شێخە” و “موراد ساعی” دوای تەواو بوونی لێپرسینەوەکانیان، لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێوە ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی شنۆ کراون .
ئەیووب موسا و هاوڕێ خاڕەزم ڕۆژی هەینی ١٧ی بەفرانبار، سیامەند خاڕەزم و ئاسۆ شێخە ڕۆژی دووشمەمە ٤ی ڕێبەندان (٢٤ی ژانویە) و موراد ساعی ٣ی ڕێبەندان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە شاری ورمێ گوازرانەوە.
پێویستە بوترێت کە ڕەحیم باهێمەت، بایزید خاڕەز و یووسف ئەمینی کە لەگەڵ ئەم پێنج کەسە دەستبەسەر کرابوون، دوای دوو ڕۆژ ئازاد کراون.