٥ هاووڵاتی خەڵکی پیرانشار بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازادکران
دوشەممە ۲۳-۱۲-۱۴۰۰   |  14-03-2022
رۆژی شەممە ٢١ی رەشەممە، ٥ هاووڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار بەناوەکانی ”ئەنوەر شێخە ”، ”رەحیم عەلیزادە”، ” موحەممەد قادرپوور”، ” رەحمان قادری” و ”ناسر بایەزیدی” بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی هەتا رۆژی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا لە زیندانی ناوەندیی شاری نەغەدە ئازاد کران.
جێی ئاماژەیە ”ئەنوەر شێخە ” دوای ٤مانگ دەسبەسەریی بەدانانی بارمتەی ١میلیارد و ٢٠٠میلیون تمەنی ئازاد کراوە و ئەو ٤ کەسەش دوای یەک مانگ دەسبەسەریی هەرکامەیان بەدانانی بارمتەی ١میلیارد تمەنی ئازادکراون.