فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

٦ کرێکاری دەستگیرکراوی کانگای ئاقدەرە ڕووبەڕووی تۆمەتی ئەمنییەتی کراونەتەوە
پێنجشەممە ۱۶-۰۶-۱۴۰۲   |  07-09-2023

بە پێی ڕاپۆرتەکان ٦ کەس لە کرێکارانی کانگای زێڕی گوندی ئاقدەرەی وستا سەر بە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کە لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی ٩ی گەلاوێژدا دەستگیر کرابوون تا ئێستا لە زیندان‌ دان و هەروەها ڕووبەڕووی تۆمەتی ئەمنییەتی کراونەتەوە. لە ڕۆژی ٩ی گەلاوێژدا و دوا بە دوای کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی کە بۆ “دامەزراندنی خەڵکی ناوچەکە” لەو کانگایە بەڕێوەچبوو ٣٢ کرێکاری کانگاکانی گوندی ئاقدەرە سەر بە شاری تیکاب دەستگیر کران و ٦ کەسی دیکەیان تا ئێستا لە زیندان بەسەر دەبەن. 
ئەم ٦ کرێکارە کە لە کانگای زێڕ و بەردی ئاقدەرە کاریان دەکرد لە زیندانی ورمێ ڕاگیراون و بە “تێکدانی نەزمی گشتی”، “هەوڵ دان بە دژی ئەمنییەتی نەتەوەیی ” و هەروەها “ڕفاندنی خەڵک” تۆمەتبار کراون.
شایانی باسە کە حەقدەستی مانگی پووشپەڕ و گەلاوێژی ئەو دەستە لەو کرێکارانەی ئاقدەرە کە لە کاتی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی یەک مانگی ڕابردوودا ئامادە بوون، نەدراوە و ژمارەیەک لەو کرێکارانەی کە بە دانانی بارمتە ئازاد بوون موڵەتی کار کردنیان نییە.