٦ کۆڵبەر بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ بریندار بوون
دوشەممە ۱۶-۱۲-۱۴۰۰   |  07-03-2022
ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ڕەشەممە، ٦ کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی سەلاسی باوەجانی و جوانڕۆ، بە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیان لە نزیک گوندی ” قلعەگاە” بریندار بوون و بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری جوانڕۆ کران. شایانی باسە کە تا ئێستا ناسنامەی ئەو ٦ کۆڵبەرە ئاشکرا نەکراوە.