٩٠ كرێکاری شارەداریی ئیلام لەسەر کارەکەیان دەرکران
پێنجشەممە ۱۸-۰۱-۱۴۰۱   |  07-04-2022
لە سهرهتای سالی ١٤٠١وە تا ئێستا ٩٠ کرێکاری شارەداریی ئیلام لهرسهر كهركانیان کراون. ئەو کرێکارانە سەرەڕای چەند ساڵ پیشینەی کار و شارەزایی لە بواری کاری خۆیان، لەسەر کارەکەیان دەرکراون. دەرکرانی ئەو کرێکارانە لە ساڵی نوێدا بە بێ پاکانە حیسابی ساڵی ڕابردوو بووە .
بڕیاری دەرکرانی ئەو ٩٠ کرێکارە لە شارەداریی ئیلام، لە لایەن “شورا”ی شار بە بیانووی “ڕێکخستن” بووە. ئەو ٩٠ کرێکارە لە بەشەکانی “قیرتاو، ترافیک، میکانیک، ماشینی هەڵگرتن و گواستنەوە” كاریان كردووه. ساڵی ڕابردوو، ڕێژەی بێکاریی کرێکارانی ئەو پارێزگایەی ٢٣ هەزار کەس ڕاگەیندرابوو.